بڕیارەکەی ترەمپ زیان بە ئەپڵ دەگەیەنێت

بڕیارەکەی ترەمپ زیان بە ئەپڵ دەگەیەنێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە نرخی باجی ئەو بەرهەمانە دەرکرد کە لە وڵاتی چینەوە هاوردە دەکرێن، ئەمەش زیانی بە کۆمپانیای ئەپڵ گەیاند.

ترەمپ بڕیاریداوە رێژەی %10 باجی ئەو بەرھەمانە زیاد بکات کە نرخیان 300 ملیار دۆلار دەبێت و لە وڵاتی چینەوە ھاوردە دەکرێن، لە 1ی ئەیلولەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارەش زیانی بە بۆرسەی کۆمپانیای ئەپڵ گەیاند، بە رێژەی %4 دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ھەروەھا بڕیارەکە سەرجەم ئامێرە گرنگەکانی ئەپڵ دەگرێتەوە، ئەمەش پێش خستە بزاڕای نوێترین ئایفۆنەو وپێشبینی دەکرێت ئایفۆنە نوێیەکە نرخی گران بێت.




PM:07:58:07/08/2019