حەیدەر عەبادی لەناو مزگەوتی پێغمبەری ئیسلام چەند وێنەیەكی بڵاو كردەوە

حەیدەر عەبادی لەناو مزگەوتی پێغمبەری ئیسلام چەند وێنەیەكی بڵاو كردەوە
مەوداپرێس-هێمن مامەند


 حەیدەر عەبادی سەرۆك  وەزیرانی پێشووی عێراق  لەعەرەبستانی سعودیە  سەردانی ماڵی خوا دەكات و لەناو مزگەوتی پێغمبەری ئیسلام چەند وێنەیەك بڵاو دەكاتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی  كۆمەڵایەتی فیس بووك چەند وێنەیەكی لەناو یەكەم مزگەوتی ئیسلام كەبەمزگەوتی پێغمبەر  ناسراوە  بڵاوكردۆتەوەو نوسیویەتی  " مزگەوتی پێغمبەر (د.خ)  لەسەرەتا بەهۆی  كەمی ماددی ئیسلام لەشوێنێكی ئاوا بچووك لەداری خورماو قوڕ دروستكرا".


عەبادی ئەوەشی نووسیووە  "هەرچەندە بەهۆی كەمی توانای ماددی لەسەرەتادا ئەم مزگەوتە بچووەكە دروستكرا، بەڵام لەسایەی راستگۆیی و باوەڕ بەخۆبوون ئیسلام گەشەی كردوو، ئەمڕۆ ئەم شوێنە یەكێكە لەشوێنە پیرۆزەكان و بەجوانی ماوەتەوەو ئیسلامیش رۆژ بەرۆژ لەگەشەكردندایە". 



PM:10:27:07/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌