سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی تۆی که‌تان بزانه‌

سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی تۆی که‌تان بزانه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

تۆی که‌تان له‌ رووه‌کی که‌تان ده‌رده‌هێنرێت که‌ چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ جوانکاری پێست و قژیش گرنگه‌، سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی تۆی که‌تان بریتیه‌ له‌.

تۆی که‌تان یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی کێشی زیاده‌ی له‌شیان داده‌به‌زێنن ده‌توانن سوود له‌ خواردنی تۆی که‌تان وه‌ربگرن، چونکه‌ تۆی که‌تان هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

خواردنی تۆی که‌تان پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ ده‌کات، هه‌روه‌ها رێژه‌ی شه‌کر و کۆڵیسترۆڵ له‌ خوێندا رێکده‌خات و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات.

تۆی که‌تان رێگری ده‌کات له‌ دروستبوونی هه‌ر جۆره‌ وه‌رهه‌مێک له‌ به‌شه‌کانی جه‌سته‌دا، هه‌وره‌ها بۆ جوانکاری سوودێکی زۆری هه‌یه‌ و قژ به‌هێز ده‌کات و پێست جوان ده‌کات.

به‌گشتی خواردنی تۆی که‌تان بۆ ته‌ندروستی له‌ش سوودی زۆری هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: معلومة  طبیة
 



AM:09:04:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌