سه‌در له‌ بارودۆخی ئێستای عیراق رازی نیه‌

سه‌در له‌ بارودۆخی ئێستای عیراق رازی نیه‌
مه‌وداپرێس-

رێبەری رەوتی سەدر رایگه‌یاند هیچ لە بارودۆخی ئێستای عیراق و رەوتەکەی رازی نییە  ئاماژەی بەوەشکردووه‌ دوا هەل بە بەرپرسانی سەر بە رەوتەکەی دەدات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر رێگەی راست.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووه‌: هیچ لە بارودۆخی ئێستای عیراق و رەوتەکەی رازی نییە، هه‌روه‌ها بەداخە بۆ ئەوەی بەرپرسانی سەر بە رەوتەکەم ئەنجامی دەدەن.

سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، دوا هەل ده‌داته‌ ئەو بەرپرسانە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر رێگەی راست.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌، ئەگەر بەرپرسانی سەربە رەوتەکەی نەیەنە سەر رێگای راست و لە شتی دونیایی دوورنەکەونەوە، ئەوا خۆی بە تەنیا بەرەنگاری ئەم دۆخە دەبێتەوە.


AM:09:18:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌