ئەم سوودانەی کەرەوزت زانیوە

ئەم سوودانەی کەرەوزت زانیوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

کەرەوز یەکێکە لەو سەوزانەی کە بڕێکی زۆر ئاو و ڤیتامین و ریشاڵ وکانزای تێدایە، بەھەر شێوەیەک بخورێت بڕی پێویست لەو ماددە گرنگانە ڤۆ لەشی مرۆڤ دابین دەکات.

بەھۆی بوونی ئەو پێکھاتانەی کە لەناو کەرەوزدا ھەیە، سوودی زۆری بۆ ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ ھەیە و پزیشکان باس لەوە دەکەن کە گرنگی زیاتر بدرێت بەو سەوزەیەو، رۆژانە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.

پێست شێدار دەكاتەوە، كەرەوز بڕێكی زۆر ڤیتامین E تێدایە كە یارمەتی هێشتنەوەی شێداری پێست دەدات و رێ لە وشكی پێست دەگرێت، هەروەها رێ لە چرچ بوون و پیربوونی پێست دەگرێت.

رێگری لە پیربوون و چرچبوونی پێست دەگرێت، بەتایبەتی لەكاتی بەتەمەن بووندا روو دەدات، بەڵام خواردنی كەرەوز بەشێوەیەكی بەردەوام رێ لە نیشانەكانی پیربوون دەگرێت.

زیپكە لادەبات، بەكارهێنانی ئاوی كەرەوز بۆ ئەو شوێنەی كە زیپكەی هەیە یارمەتی لابردنی دەدات.

یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات، زۆرێك لە خانمان گرفتی لاوازی تاڵەكانی قژیان هەیە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانرێت ئاوی كەرەوز بەكار بهێنرێت، دوایی شتی قژت بە شامپۆی ئاسایی، دەسكێك كەرەوز بكە بە شەربەت و پاشان بیپاڵێوە و تەنیا بە ئاوی كەرەوزەكە پێستی سەرت بشێلە دواتر بیپێچە بە خاولییەك یان كیسەیەكی نایلۆنی بۆ ماوەی 30 خولەك و دواتر بەئاو بیشۆ بەم شێوەیە یارمەتی بەهێزبوونی تاڵەكانی قژ دەدات و رێگری لە تەنكبوون و هەڵوەرینی قژ دەگرێت.


AM:11:13:08/08/2019