سوریا رێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه‌

سوریا رێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

حکومه‌تی سوریا رێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکای سه‌باره‌ت به‌ دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریادا ره‌تکرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی سانای سوریا ‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاندووه‌ "رێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌، چونکه‌ پێشلکاریی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ئه‌و رێککه‌وتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله"‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ئه‌ وتوشیه‌تی "به‌شێک له‌ کورده‌کان بوونه‌ته‌ ئامراز بۆ تورکیا و ئه‌مریکا، بۆیه‌ داوایان لێده‌که‌ین به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ و بێنه‌ پاڵ دیمه‌شق بۆ پارێزگاری کردن له‌ سه‌روه‌ری خاکی سوریا".

هه‌روه‌ها داواشی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ دژی ئه‌م رێککه‌وتنه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا بوه‌ستنه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی سوریا.



AM:11:51:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌