دواین كات بۆپێشكەش كردنی لیستی قەوارە سیاسیەكان دیاریكرا

دواین كات   بۆپێشكەش كردنی لیستی قەوارە سیاسیەكان دیاریكرا
مەوداپرێس-


كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی رادەستكردنی لیستی لایەنە سیاسیەكانی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و كۆتا وادەی هاوپەیمانێتییەكانی  راگەیاند.

ریاز بەدران، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژارنەكان رایگەیاند "سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم كۆتا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی لیستی لایەنە سیاسیەكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و رۆژی پێنجی هەمان مانگیش كۆتایی پێشكەشكردنی هاوپەیمانێتییەكانە بۆ ئەو هەڵبژاردنانە".

وتەبێژی  كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد  "پێویستە  لەسەر ئەوحزبە سیاسییانەی ویستی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەلە بكەن لە گرتنەبەری رێكارەكانی تۆماركردنیان بۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان.
بڕیارە رۆژی یەكی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.



PM:11:22:08/08/2019