وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، توركیا بەدرۆ دەخاتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، توركیا بەدرۆ دەخاتەوە
مەوداپرێس-


وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا(پێنتاگۆن) رایگەیاند، دانووستانەكانمان لەگەڵ توركیا بەردەوامن وە ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ توركیا كراوە، هیچ خاڵێكی سەبارەت بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە تێدا نییە..

 شۆن رۆبرسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن،  رایگەیاند  "ئێمە لەگەڵ توركیا سەبارەت بە نوێكردنەوە و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئەمنی لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا قسەمان كردووە و گەیشتووینەتە رێككەوتن.

رۆبرسۆن ئاماژەی بەوەشكردووە  "پێنتاگۆن كار بۆ دانانی سەربازگەیەكی هاوبەش لە توركیا دەكات بۆ ئەوەی بەیەكەوە لەگەڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبەش دابنێین.

بەیاننامەكەی پێنتاگۆن بە هیچ شێوەیەك باسی لە درووستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا نەكردووە، وەك ئەوەی  دوێنێ حكوومەتی توركیا بڵاویكردەوە، كە لەگەڵ ئەمەریكا گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ درووستكردنی ناوچەی ئارام بە قووڵی 30 تا 40 كیلۆمەتر و گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی سووریا بۆ ئەو ناوچەیە.

لە بارەی هێزە كوردییەكانیشەوە رۆبرسۆن وتی"ئەمەریكا پابەندە بە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانی و شكستپێهێنانی چەكدارانی داعش".


 



AM:09:36:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌