كاروانێكی سەربازی توركیا چووە ناو خاكی سوریا

كاروانێكی  سەربازی  توركیا  چووە  ناو خاكی سوریا
مەوداپرێس-


روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند كاروانێكی سەربازیی سوپای توركیا چوەتە ناو خاكی سوریاوە.

بەپێی راپۆرتی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ  "كاروانە سەربازییەكە لە 15 ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی سەربازی پێكهاتوون و لە دەروازەی خەربە ئەلجەوزەوە لە ریفی ئیدلبی خۆرئاوا بەرەو خاڵە چاوێرییەكانی توركیا رۆیشتوون".

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە  "چونە ناوەوەی ئەو هێزەی سوپای توركیا بۆ شاری ئیدلب لە سوریا، هاوكاتە لەگەڵ پێشڕەوییەكانی سوپای سوریا لە ناوچەكانی باكوری شاری حەما.

بەپێی  هەواڵی ئاژانسە  جیهانیەكان سوپای سوریا لە باكوری شاری حەما زیانێكی زۆری بە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا گەیاندوە و شەڕ لەو ناوچانە سەخت بووە، هەر بەهۆی ئەو شەڕانەشەوە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لەسەر سنور لەلایەن سوپای سوریاوە بۆردومان كراون.



AM:10:32:09/08/2019