ئەبوبەكر بەغدادی كەسێكی توركمانی وەك خەلیفەی نوێ‌ دیاریكرد

ئەبوبەكر بەغدادی كەسێكی توركمانی وەك خەلیفەی نوێ‌ دیاریكرد
مەوداپرێس-


میدیایەكی سەر بە رێكخراوی داعش رایدەگەیەنێت ، كە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوەكە، كەسێكی توركمانی وەك خەلیفەی نوێ  لەشوێنی خۆی دیاریكردووە.

ماڵپەری ئەعماقی سەر بە رێكخراوی داعش بڵاویكردەوە   " ئەبوبەكر بەغدادی كەسێكی بە ناوی عەبدوڵڵا قارداش وەك سەردەستەی داعش دیاریكردووە كە ناوبراو خەڵكی تەلەعفەرە و بەرەگەز توركمانە.


لای خۆشیەوە  فازل ئەبو رەغیف شارەزای ئەمنی عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە  "عەبدوڵڵا قارداش پێشتر لە گرتوخانەی بوكای پارێزگای بەسڕە دەستبەسەر بووە و دەرچووی كۆلێژی ئیمام ئەعزەمی شاری مووسڵەو هاوكات  دادوەری شەرعی گشتی قاعیدە بووە و زۆر لە ئەبو عەلا عەفری سەركردەی قاعیدە نزیك بووە".



PM:12:03:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌