ترەمپ: كەس بۆی نییە بەناوی ئەمریكاوە دانوستان لەگەڵ ئێران بكات

ترەمپ:   كەس بۆی نییە بەناوی ئەمریكاوە دانوستان لەگەڵ ئێران بكات
مەوداپرێس- 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەریەتی    خوازیاری دانوستانە، بەلام  كەس بۆی نییە بە ناوی واشنتۆنەوە گفتوگۆ لەگەڵ تاران بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند  " ئێران تووشی كێشە و قەیرانی گەورەی دارایی بووە و بە لە هەوڵی دەستپێكردنی دانوستانن لەگەڵ واشنتۆن، بەڵام لە لایەن ئەو كەسانەی بانگەشەی نوێنەرایەتی ئەمریكا دەكەن ئاماژەی جیاواز و دژبەیەكیان پێدەگات".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد  "یەك لەوانە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسایە، سەرباری ئەوەی نیازێكی خراپی نییە، بەڵام نە ئەو نەهیچ كەسی تر ناتوانن بە نوێنەرایەتی ئەمریكا قسە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بكەن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا ماكرۆن سێ جار پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجامداوە و سەبارەت بە گرژیەكانی كەنداو، رێككەوتنی ئەتۆمی و كەمكردنەوەی تەنگەژەی پەیوەندیەكانی تاران و واشنتۆن قسەی لەگەڵ كردووە.



PM:01:25:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌