جێگرەكەی نێچیرڤان بارزانی بەبێ‌ پاسەوان ڕێدەكات

جێگرەكەی نێچیرڤان بارزانی بەبێ‌ پاسەوان ڕێدەكات
مەوداپرێس-


وێنەیەكی  محەمەد رەحیم تۆفیق كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆپۆستی جێگری سەرۆكی  هەرێم بڵاو دەبێـتەوە ، كەلەنزیك پاركی دایك لەشاری سلێمانی بەتەنیاو بەبێ‌ پاسەوان رێدەكات.

هیوا جەمال رۆژنامەنوس و پێشكەشكار لەكەناڵی رووداو لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك وێنەیەكی محەمەد رەحیم تۆفیق كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانی بڵاوكردۆتەوەو نووسیویەتی  رەنگە تاكە بەرپرسی كوردستان بێت، بەپێ  هاتووچۆ دەكات و هیچ پاسەوانێكی نییە"

ئەمەش دەقی نووسینەكەی هیوا جەمال


محەممەد تۆفیق رەحیم، یەك لە بەربژێرانی گۆڕان بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم.
كاتی وێنەگرتن: ئەمڕۆ هەینی
شوێن: سلێمانی، نزیك پاركی دایك
فۆتۆ: هیوا جەمال

محەمەد رەحیم تۆفیق، هەفتەی رابردوو دەستی لەكاری  حزبی لەخانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە، مەوداپرێسیش وەكو یەكەم میدیای كوردی  هۆكارەكەی ئاشكراكرد، ئەویش ئەوەبوو ناوبراو خۆی كاندید كرد بۆپۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم



PM:03:21:09/08/2019