لەسەرتاسەری بەریتانیا هۆشداری لەدروست بوونی لافاو دەدرێت

لەسەرتاسەری بەریتانیا هۆشداری لەدروست بوونی لافاو دەدرێت
مەوداپرێس-

دەستەی كەشوهەوای بریتانیا، هۆشداری دەدات لە دروستبونی لافاوی گەورە و "كوشندە" لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا.

دەستەی كەشوهەوای بەریتانیا ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی  ئەم وڵاتە  ئاگادارییەكی بڵاوكردوەتەوە  تێیدا رایگەیاندووە  "مەترسی دروست بوونی  لافاو و  زریان هەیە، لەسەرتاسەری وڵات".

 
دەستەكە داواش لەهاوڵاتیان دەكات پەلەبكەن لەگەڕانەوەیان بۆماڵەوە، چونكە مەترسی لەكاركەوتنی رێگاكانی هاتووچۆو شكانی سكەی شەمەندەفەر لەئارادایە".

 
 

 



PM:09:55:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌