عادل عەبدولمەهدی: موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نابڕین

عادل عەبدولمەهدی:  موچەی خەڵكی  هەرێمی كوردستان نابڕین
مەوداپرێس-


سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەوان یاسای بودجەی 2019 جێبەجێدەكەن مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نابڕن. 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  "ئەوان یاسای بودجەی عێراق  جێبەجێدەكەن و بەهیچ شێوەیەك  موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نابڕن".

ئەمەش لەكاتێكدایە كەرۆژانە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان باس لەبڕینی بەشە بودجەی هەرێم دەكەن، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەتەسلیم كردنی 250هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم".

 



PM:10:09:09/08/2019