نھێنییەکانی ھاوسەرگیرییەکی بەختەوەر

نھێنییەکانی ھاوسەرگیرییەکی بەختەوەر
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری پێویستی بە دانانی بناغەیەکی باش ھەیە، پێویستە ھەردوو لا ھاوکاربن لە دانانی ئەو بناغەیە بۆ ئەوەی ھاوسەرگیرییەکی بەختەوەر و سەرکەوتوویان ھەبێت.

لەپێناو بەدەست ھێنانی ھاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو و بەختەوەر، پێویستە ھاوسەران رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن و جێ بەجێی بکەن، چونکە ھۆکار بۆ زیاتر نزیک بوونەوە و بەدەستھێنانی خۆشەویستی زیاتر.

پاراستن و دڵنیای خێزانی، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە پەیوەندیەکی پتەو بەیەکیانەوە ببەستێتەوە، و نهێنیەکانی نێوانیان وەک خێزانێک بپارێزن و رێگانەدەن هەمووان دەست وەربدەنە کارەکانیانەوە.

بایەخ پێدانی یەکتری لەلایەن هەردوولاوە، بەتایبەت لەکاتێکدا یەکێکیان ماندووە و پێویستی بە پشتیوانی هاوسەرەکەی هەیە.

راستگۆیی، راستگۆی گرنگترین بنەمای هاوسەرگیریە، چونکە هەردوولا جگە لە خۆشەویستی وەک دوو هاوڕێی ژیان هەمیشە پێکەوە دەژین و بوونی درۆ و نهێنی ئەنجامی خراپ دەبێت.

لێبوردەی، خالێکی گرنە لەنێوانی دوو هاوسەر و پێویستە هەردوولا لەپێناو ئاسوودەی و خۆشەویستی یەکتری کە دەبێت لە هەڵەکانی یەکتری ببورن و قوربانی بدەن.



AM:10:54:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌