فڕۆكەیەكی سیخوڕی ئەمریكی لەعێراق كەوتە خوارەوە

فڕۆكەیەكی سیخوڕی ئەمریكی لەعێراق كەوتە خوارەوە
مەوداپرێس-


فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە باكوری شاری بەغداد، دەكەوێتە خوارەوەو گومانیش دەكرێت   بەهۆی تەشویشی ئەلكترۆنی و هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، بڵاویكردەوە "فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە ناوچەی ڕەزوانییە لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، كەوتەخوارەوە، فڕۆكەكە كەوتۆتە ناو كێڵگەیەكی كشتوكاڵی ".

  سەرچاوەیەكی ئاگاداری بەرپرسیش كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕاستیی هەواڵەكەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، پشتڕاست كردوەتەوە.

بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكە هەموو بەشەكانی بەتەواوەتی ماوەتەوە، گومانی ئەوە دەكرێت بەهۆی تەشویشی ئەلكترۆنی و هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرۆژنامەی ناوبراوی راگەیاندووە  "فڕۆكەكە موشەكی هەڵگرتوەو ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی فڕۆكەكە سیخوڕیی بووە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لاشەی فڕۆكەكەش بەساغی ماوەتەوە، پێدەچێت لەبەرزاییەكی زۆردا نەفڕیبێ و بەهۆی كەموكووڕیی میكانیكییەوە كەوتبێتە خوارەوە".



AM:10:59:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌