نهێنی زمانی جەستەی ئەم وێنەیە چیمان پێدەڵێت

نهێنی زمانی جەستەی ئەم وێنەیە چیمان پێدەڵێت
مەوداپرێس_

وێنەیەک قسەو باسی زۆر هەڵدەگرێت مێژووی وێنەکە بۆ 2019/8/7 دەگەڕێتەوە، سەردانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و کۆبونەوەی هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی کوردستان بوو له‌ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بەربڵاوترین زمان و ئاخاوتن زمانی جەستەیە بەشێوەیەکی زانستی و بابەتیانە، شیکاری بۆ ئەم وێنەیە دەکەین، کە پێکھاتوون لە  سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی و سکرتێرەکەی. 

لای ڕاستەوە: 
یەکەم: موناقەھوەچی: لە رووی رێکخستن و نەگونجانی شوێنەکەی دەبوو لە تەنیشت سەرۆکی حکومەت یان جێگرەکەیەوە بوایە، شەرم بە رووەیەوە دیارە ڕوخسارێکی بێ بزە و جەستەیەکی نائامادە بۆ وێنەگرتن، دەبوو دووری قاچەکانی بەقەدەر دووری شانەکانی بوایە، وا دەردەکەوێت کێشی جەستەی زیاتر لەسەر قاچی ڕاستی بێت و خۆی بەلای ڕاستدا خستبێت، ھەروەھا دەستەکانی ستونی بەرداوەتەوە، ئەمە دۆخێکی ئەرێنیە، بەڵام نوشتانەوەی پەنجەکانی دەستی ڕاستی و گرتنی مۆبایلەکەی بە دەستی چەپی، دۆخی نەرێنی و قەلەقی دەخاتەڕوو.

دووەم: ھێمن ھەورامی: وەک خاوەن ماڵ خۆی پیشان دەدات،قاچەکانی نەگەیشتوون بە فەڕشی سوور، بە سنگێکی بەرز و دەستێکی داخراوەوە دەردەکەوێت، باشتر دەبوو دەستەکانی تەواو کراوەبوونایە، بەڵام بە دەرپەڕاندن و بەرزپیشاندانی سنگی دەیەوێت پێمان بڵێت من بەھێز و خاوەن متمانەم، بەس دیارە ئەم جوڵەیە خۆویستانەیە، بەم ئاماژەیە پێمان دەڵێت، بەشێک لەبیرکردنەوەی بەرەو سەرۆکی حکومەت و بەشەکەی تری بەرەو لای خاتوو مونایە. دەتوانین بڵێین لە دۆخێکی نەرێنی و لاوازدا نیە، بەڵام متمانەی بەرزیشی تێدا نیە، چونکە بەشێکی خۆڕێکخستنەکەی نواندنە.

سێیەم: مەسرور بارزانی: قاچەکانی تەریب نین و ناڕێکن لە داناندا، وەک لوتکە و پڕ متمانە و بەھێز دەردەکەوێت، لە لێواری فەڕشی سوور و لە چەقی ستراتیژیدا وەستاوە، دووان لای ڕاست و دووان لای چەپ دەوریانداوە. بەردانەوەی دەستەکانی بە ستوونی تەواو ئەرێنین، بۆ ئەوەی بێلایەنی خۆی بپارێزیت، لە ئێستادا ئاراستەی پێی ڕاستی، زیاتر بەرەو لای سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی خۆیی ڕۆیشتوە، ئەمەش واتای ئەوەیە بیرکردنەوەی زیاتر بەلای ئەواندایە.

چوارەم: ڕێواز فایەق: بە جلی کوردی وجیاواز لە هەمووان، شوێنی جانتاکەی کە لە پشتی دایناوە گونجاو نییە، جیاواز لە هەموویان چوار چاکەتی داخراو بەڵام کەواکەی کراوەتاوە، رووخسارێکی پڕخەندە،  باشترین جێگەی ستراتیژی ھەیە کەوتۆتە سەر ناوەڕاستی فەڕشی سوور، شێوازی وەستانەکەی لەوە دەچێت کە لە ئاپۆرایەکی قەرەباڵغدا چاوەڕوانی وەرگرتنی خەڵات، یان لە پرسەدا وەستاوە، یان ئەو کەسانەی لەبەردەم سەرۆکەکەیان دەوەستن، بەگشتی واتای ڕەزامەندی، گوێڕایەڵی، ڕێزو پێزانین دەگەیەنێت.  

پێنجەم: قوباد تاڵەبانی: سەرجەم ستایل و رەنگی جل و بەرگەکانی و قۆندەرەکانی لە هی سەرۆکی حکومەت دەچێت لەوەیە خۆیان دایان نابێت، ستایلی ریشی ئاماژەیە بۆ گەنجی خۆ بە گەنج زانینی و نەترسان لە داهاتوو، شێوازی گرتنی دەستەکانی هاوشێوەی باوکی . بەھێزتر دەردەکەوت کە لای دەستە راستی سەرۆکی حکومەتەوە بووایە، بەم پێیە بێت لە ڕووی شوێنەوە لە سەرۆکی پەرلەمان بەھێزترە، ئەگەر زەردەخەنەی لەگەڵدابووایە و روخساری گەش بوایە، دەمانتوانی بلێین دلخۆشە و ئارام و خاوەن متمانەیە بەڵام لەوەیە رۆژێکی پڕ ماندوویەتی بێت، دیسانەوە ھاوشێوەی ئەوانیتر گرفت لە ئاراستەی لە دانانی پێکانیدا ھەیە.


PM:12:33:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 12304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌