بزانە ئایفۆن لەرووی فرۆشیەوە لە ریزبەندی چەندەمە

بزانە ئایفۆن لەرووی فرۆشیەوە لە ریزبەندی چەندەمە
مەوداپرێس-


بەپێی بەدواداچوونێكی بەبازاڕكردن و فرۆشتن كۆمپانیای سامسۆنگ و هواویی تەنگیان بە مۆبایلی ئایفۆن هەڵچنیووەو لەئێستادا مۆبایلی ئایفۆن لەرووی فرۆشیەوە لەریزبەندی چوارەمدایە.

بەپێی بەدواداچوون و توێژینەوەی كۆمپانیای ئەی ئێچ, تایبەت بە بازاڕكردن كە هەڵسەنگاندنی كردوە بۆ سێ مانگی ڕابردوو, لە ڕیزبەندیی ئەو كۆمپانیایانەی زۆرترین فرۆشی مۆبایلی زیرەكیان هەبوە لە بازاڕەكاندا, كۆمپانیای سامسۆنگ كە مۆبایلی گالاكسی نۆت 10  دروست دەكات, بە جیاوازییەكی زۆر پلەی یەكەمیی گرتوەو 75 ملیۆن و 100 هەزار مۆبایلی فرۆشتووە. 


كۆمپانیای هواویی چینیش بە پلەی دووەم هاتووەو 58 ملیۆن و 700 هەزار مۆبایلی زیرەكی فرۆشتووەو مۆبایلی ئۆپۆ-ش كە دروستكراوی یەكێك لە كۆمپانیا چینییەكانە, پاشەكشەی بە مۆبایلی ئایفۆن كردوەو پلەی سێیەمی لێ وەرگرتوە،  36 ملیۆن و 200 هەزار مۆبایلی فرۆشتووە. 


هەرچی مۆبایلی زیرەكی ئایفۆنیشە كە دروستكراوی كۆمپانیای ئەپڵە لەبازاڕەكاندا پاشەكشەی كردوەو لەپلەی سێیەمەوە چوەتە پلەی چوارەم و  35 ملیۆن و 300 هەزار مۆبایلی لە بازاڕەكاندا فرۆشراوە



PM:01:27:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌