ئەردۆغان: پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندییەكانمان تێكبچێت

ئەردۆغان:  پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندییەكانمان تێكبچێت
مەوداپرێس-

 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە بێهواكردنی ئەوانەی پیلان بۆ راگرتنیان دادەنێن. دەشڵێت  " پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندییەكانمان تێكبچێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەپەیامێكدا كەبەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردەوە رایگەیاند  "مانگی ئاب وەك مانگی سەركەوتنەكان دەچێتە ناو مێژوو. خوا یار بێت لە ئابی ئەمساڵیشدا سەركەوتنێكی نوێ لە زنجیرەی سەركەوتنە مێژووییەكانماندا بەدەست دەێنین".

ئەردۆعغان ئاماژەی بەوەشكرد "بەردەوام دەبین لە بێهواكردنی ئەوانەی پیلان بۆ راگرتنمان دادەنێن بە گرتنەبەری چەندین رێگای نهێنی هەر لە هێرشی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە بگرە تاكو دەگاتە داونانەوە بۆ ئابووریمان".

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەردۆغان رایگەیاندبوو: "توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لە سووریا دەست پێدەكات".

ئەردۆغان وتیشی  "پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمەریكا تێكبچێت و رێگری لەهەوڵەكانی توركیا نەكات".

 



PM:02:00:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌