بۆنی بای ناخۆشی ئەندامێکی دانیشتنەکەی دواخست

بۆنی بای ناخۆشی ئەندامێکی دانیشتنەکەی دواخست
مەوداپرێس_ 

میدیاکانی کینیا بڵاویانکردەوە گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ لە پەرلەمانێکی هەرێمیی کینیا  بەهۆی بۆنێکی ناخۆشەوە کە سەرچاوەکەی بای یەکێکە لە ئەندامەکان بووە، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەکەوە دواخرا.

جولیوس گایا کە ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی هۆما بایایە لە کینیا، لەنێو گەرمەی گفتوگۆکاندا لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لەبارەی رێکخستنی بازاڕەکانەوە، دەستی بەرزکردەوە و بە سەرۆکی پەرلەمانی وت "جەنابی سەرۆکی پەرلەمان، یەکێک لە ئێمە هەوی هۆڵەکەی پیسکردووە و دەزانم کێیە، ناوی ناهێنم".

لە وەڵامدا ئەو پەرلەمانتارەی تاوانبارکرا بەو بۆنە ناخۆشە وتی "من کاری وام نەکردووە، ناتوانم شتێکی وا لەبەردەم هاوکارەکانم بکەم".

بۆ ئەوەی هەوای نێو هۆڵەکە بگۆڕدرێت و پاکبێتەوە، ئیدوین کاکاچ، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارەکان کرد بچنە دەرەوەی هۆڵی دانیشتنەکە و پشوویەک بدەن، دوای نەمانی بۆنە ناخۆشەکە دانیشتنەکە دەستیپێکردووەتەوە.




PM:02:35:10/08/2019