سنوورێكی نێوان عێراق و ئێران داخرا
مەوداپرێس-
حكومەتی عیراق بڕیاری دا دەروازەی سنووری مەندەلی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دابخرێت.
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاند "سەرۆك وەزیران و فەرماندی گشتی هێزە چەكدارەكان رەزامەندی لەسەر داخستنی دەروازەی مەندەلی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕیوە".
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرجەم فەرمانبەرانی دەروازەی مەندەلی دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی مونزریە"..
زۆرترین خوێنراو
بابەتی پێوهندار