له‌رۆژانی جه‌ژندا هیچ رێگه‌یه‌ک داناخرێت

له‌رۆژانی جه‌ژندا هیچ رێگه‌یه‌ک داناخرێت
مه‌وداپرێس-

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێگه‌یه‌ك له‌رۆژانی جه‌ژن له‌ناو شاره‌كه‌دا دابخرێت. 

فه‌ریق روكن جه‌لیل روبێع، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاندوه‌: رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز هیچ رێگه‌یه‌ك له‌ناو شاری به‌غدا داناخرێت. 

 ناوبراو روونیشکرده‌وه‌، به‌رنامه‌ی ئه‌منی پاراستنی به‌غدا له‌رۆژانی جه‌ژندا دانراوه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ وتیشی: ئه‌و به‌رنامه‌ ئه‌منیانه‌ی دانراون بۆ پاراستنی بازاڕ پێش جه‌ژن، هه‌روه‌ها پاراستنی باخچه ‌و پاركه‌كانی شار و شوێنه‌ ئاینیه‌كانه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا.


PM:04:12:10/08/2019