راوێژکارێکی سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژرا

راوێژکارێکی سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژرا
مه‌وداپرێس-

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کوژرانی راوێژکارێکی سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌ پرێزگای نه‌ینه‌وا له‌کاتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی عیراق دژ بە داعش راگه‌یاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راوێژکارێکی سه‌ربازی ئه‌مریکی لەکاتی کاری راوێژ و رێنوێنی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عیراق کوژراوه‌.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژه‌ی به‌ هۆکاری کوژرانی ئه‌و راوێژکاره‌ نه‌کردووه‌، بۆیه‌ دیار نیه‌ که‌ راوێژکارەکە بە مین گیانی لەدەستداوە یان لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا کوژراوە.



PM:07:06:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌