یانەی ریاڵ مەدرید داوایەکی ئاراستەی یانەی پاریس کرد و بەرشەلۆنە توشی شۆک ئەبێت

یانەی ریاڵ مەدرید داوایەکی ئاراستەی یانەی پاریس کرد و بەرشەلۆنە توشی شۆک ئەبێت

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید داوایەکی گەورەی خستۆتە بەردەم یانەی پاریس سانت جێرمان بۆ راکێشانی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی بۆ ریزی یانەکە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی روون کردۆتەوە کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری داوە ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی نەیمار بکات ئەگەر بێت و یاریزانەکە بێتە ریزی یانەکەیەوە کە نەیمار ئێستا موچەی ساڵانەی 36 ملیۆن یۆرۆیە لە یانەی پاریس.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەگەر بێت و نەیمار بچێتە ریزی یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەوا ئەبێت بە دووەم  یاریزانی جیھان لە دوای لیۆنەڵ میسییەوە لە رووی بەرزی بڕی موچە.

نەیمار بە گرێبەستێکی گەورەی 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە رووی کردە یانەی پاریس و بۆندەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە تا حوزەیرانی 2022 بەردەوام ئەبێت، بەڵام نەیمار ئاشکرای کردووە کە ئەیەوێت یانەکە بەجێ بھێڵێت.




PM:08:24:10/08/2019