بەرشەلۆنە: یەک یۆرۆ نادەین بۆ نەیمار

بەرشەلۆنە: یەک یۆرۆ نادەین بۆ نەیمار

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی رێکارەکانی گواستنەوەی نەیماری ئاشکرا کرد بۆ وەرزی داھاتوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پاڵپشت بە چەن زانییارییەک ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە یەک یۆرۆ نادات بە ھۆکاری بەستنی گرێبەست لەگەڵ نەیمار ئەگەر بێت و بە شێوازی ئاڵوگۆڕ نەبێت لەگەڵ یاریزانێکی یانە کەتەلۆنییەکە.

رۆژنامەکە دوپاتی کردەوە کە ھەڵوێستی یانەی بەرشەلۆنە روونە و ھەر ئەوە ماوە کە سەرۆکی یانەی پاریس بە ئاڵوگۆڕەکە قایل ببێت و کردارەکە جێبەجێ ئەکرێت.

لە ئەگەری رۆشتنی نەیمار بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئەڵێن بۆ کوێ ئەڕوات بابڕوات بۆ ھەر شوێنێت بێت، بەڵام ئەم وتەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و یانەی بەرشەلۆنە وتەیەکی تریان ئەبێت.




AM:10:00:11/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 8440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌