چی بە ماریا دەڵێت

چی بە ماریا دەڵێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

شاجوانی سلێمانی یارجان، دەست خۆشی لە ماریا دەکات بەبۆنەی کلیپە نوێیەکەیەوە.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ماریا ھەورامی نوێترین کلیپی بە شێوەیەکی جیاواز لە کلیپەکانی پێشووتری بڵاوکردەوە، خانمە مۆدێل یارجان، لە ستۆری ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کلیپەکەی ماریای بڵاوکردەوە لەسەری نووسیوە"شانازیت پێوە ئەکەم ماریا گیان، بەراستی دەست خۆش، ھەمیشە سەرکەوتوو بیت و بە کاری جوانەوە بەردەوام بیت".

یارجان، ناوی تەواوی شنیار ئەحمەدە، و لە ساڵی 1997 لە دایکبووە، کاری مۆدێل دەکات، و بەھۆی جوانییەکەیەوە نازناوی شاجوانی سلێمانی پێبەخشراوە.




PM:12:13:11/08/2019