کامیان، ماریا هەورامی یان نەجوە کەرەم

کامیان، ماریا هەورامی یان نەجوە کەرەم
مەوداپرێس_ کاروان رەسوڵ

دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین کلیپی نەجوە کەرەم لە نیسانی ئەمساڵدا کە بە شێوازێکی جیاواز کلیپی بۆ کرد دوای چوارمانگ هونەرمەند ماریا هەورامی بە شێوەیەکی تەواو نزیک لاسایی دەکاتەوە.

هونەرمەندی عەرەبی نەجوە کەرەم لە چارەکی یەکەمی 2019  لە شەقامی حەمرای بەیروتی پایتەختی  لوبنان کلیپێکی سەرشەقامی بۆ گۆرانی (ملعون ابو العشق) دەکات.

لەدوای بڵاوبوونەوەی  کلیپە نوێەکەی  نەجوە کەرەم و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بە شێوەیەکی لاسایی کردنەوە ماریا هەورامی هونەرمەندی لاوی کورد کلیپێک هاوشێوەی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی بە ناوی دڵەکەم لەسەر شەقام  تۆماردەکات.
 
کەناڵی رۆتانای عەرەبی کە خاوەنی 12 ملیۆن بەشداربووە، (ملعون ابو العشق) ی نەجوە کەرەمی بڵاوکردوە تەنها لە چەناڵی یوتوبی رۆتانا زیاتر 62 ملیۆن بینەری هەبوو، کەناڵی کورد ماکسی کوردی کلیپە نوێیەکەی ماریا هەورامی کە بەناوی (دڵەکەم) بڵاو دەکاتەوە ئەو کەناڵە لە یوتوب خاوەنی 295 هەزار بەشداربووە، بەڵام تەنها لە ماوەی 15 کاتژمێردا زیاتر لە 367 هەزار بینەری هەبووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک تەنز بۆ ماریا دەنووسرێت ماریا کەرەم و نەجوە هەورامی.

نەجوە کەرەمی 53 ساڵ لە خێزانێکی مەسیحی مارۆنی لە ساڵی 1966 لەدایک بووە نازناوی (شمس الاغنیة العربية) وەرگرتووە، یەکەم گۆرانی لە ساڵی  1985 تۆمار دەکات و بڵاوی دەکاتەوە، یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی 1989 بڵاوکردەوە و بە ناوی (یا حبایب) خاوەنی مەدالیای ئاڵتونیە، پێشتر خێزانی لەگەڵ یوسف حەرب پێکهێناوە و ئێستا لێ جیابۆتەوە.

ماریا هەورامی  لەساڵی 1990 لەسلێمانی  لەدایكبووەو پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواوكردووە، تائێستا دوو گۆرانی تۆمارکراوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین فێستیڤاڵ و بەرنامەدا بەشداریکردووە. بەو دەنگەی كە تەنیا گۆرانیی هەورامی پێدەڵێت زوو هەواداری بۆ پەیدابوون، تاوەكو ئێستا تەنیا بەشداری كۆنسێرت و بەرنامەی هونەریی تیڤییەكانی كردووە، سەرجەم ئەو گۆرانییەی دەیانڵێتەوە فۆلكۆری ناوچەكەیەتی، 

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە، ئەو ستایلەی هونەرمەندانی دیكە ناتوانن خۆی لە قەرە بدەن، پێشتر وتبووی "چونكە من خەڵكی ناوچەكەم و هەورامیم، بەڵام رەنگە بۆ هونەرمەندێكی نا هەورامی زۆر زەحمەت بێت گۆرانی هەورامی بڵێت".


PM:01:09:11/08/2019