ئێران: چاوه‌ڕوانی ئه‌مریکا بێ سووده‌

ئێران: چاوه‌ڕوانی ئه‌مریکا بێ سووده‌
مه‌وداپرێس-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ئێران نه‌بن ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات چونكه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ بێ سووده‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2019 سه‌ید عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مریكا ساڵانێكی زۆره‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ بکات، به‌ڵام ئه‌مه‌ روو نادات و تاران هه‌رگیز بۆ دانوستان ده‌ستپێشخه‌ر نابێت كه‌ تێیدا ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت.

ناوبراو وتیشی: هیچ مرۆڤێكی ژیر كاتێك كه‌ له‌ گوشاردا بێت و به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت گفتوگۆ و دانوستان ناكات.

ده‌شڵێت: ئه‌مریکا له‌لایه‌ك رابه‌ری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بایكۆت ده‌كات و له‌لایه‌كیش داوای گفتوگۆ و دانوستان ده‌كات.



PM:01:32:11/08/2019