13 هه‌زار پۆلیس گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان

13 هه‌زار پۆلیس گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان
مه‌وداپرێس-

وەزیری ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند 13 هەزار پۆلیس و 900 ئەفسەری هێزه‌کانی ئاسایشی پارێزگای نەینەوا گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان. 

ئه‌مڕۆ 11ی ئابی 2019 نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا موژدەی گەڕاندنەوەی 13 هەزار پۆلیس و 900 ئەفسەری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی بۆ سەر میلاكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا راگەیاند".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆری پۆلیس و ئه‌فسه‌ر لەكاره‌کانیان دوورخرابوونەوە. 



PM:02:39:11/08/2019