بەم شێوەیە پارێزگاری لە تەندروستیت بکە

بەم شێوەیە پارێزگاری لە تەندروستیت بکە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

لە رۆژانی جەژندا زۆرکەس تەندروستی تێکدەچێت، بەهۆێ زۆر خواردنەوە، دەتوانن بەم شێوانە پارێزگاری لە تەندروستییان بکەن.

دەتوانرێت بەچەند شێوازێک پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت، بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا تەندروستیت تێک نەچێت، ئەو شێوازانەش بریتین لە.

دەبێت ئاگاداری ژەمەکان بیت نابێت هەموو ژەمەکان خواردنی قورس بخورێت، دەبێت لە ژەمی نیوەرۆ و ئێوارە خواردنێکی تەندروست بخورێت.

نەخواردنی چەوری چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستی مروڤ، هەروەها دەبێت ئاگاداری ئەو گۆشتە بین کە دەیخۆن، دەبێت ئەو گۆشتەی کە دەیخۆین کەم چەوری هەبێت، چونکە زیانی هەیە.

خواردنەوە گازیەکان دەبێت بەرێژەیەکی کەم بخورێت، چونکە زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ، هەروەها دەبێت لەخواردنی چەرەسات و شیرینی زیادە خۆری نەکرێت، چونکە دەبێتە هۆی ئازاری گەدە.




PM:03:59:11/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌