بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی لە نێوان بەڵێ و نەخێردا

بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی لە نێوان بەڵێ و نەخێردا
مەوداپرێس- رەنگین عارف

دوای بڕیاری لادان و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بڕیاری هەریەک لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە، لە ئێستاشدا بەپێ بەشداری چالاکییەکان، بەرپرسانی هەرێم هەندێکیان بەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دەزانن و هەندێکیشیان جێگرەکەی بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دەزانن.

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کابینەی هەشتەم . دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی لابراو دوورخرایەوە بۆ ناو وەزارەتی پەروەردە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی.

دڵشاد عومەر لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی پێدراوە، بۆیە ئەم بڕیارەش لای بزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە، هەر بەپێ زانیارییەکانی مەوداپرێس لە بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگە و هەوڵی مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشووی پێشمەرگەوەوە هەوڵی راگرتنی ئەو بڕیارە دراوە.

مەوداپرێس ئەوەشی زانیوە لە ئەگەری رازی نەکردنی قوباد تاڵەبانیدا بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبەری پەروەردەی دووکان کە ئەویش سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ جێگرەوەی دڵشاد عومەر دانابوو.

بەڵام ئێستا ئەوەی  دەبینرێت لە میدیاکانەوە دوو لایەنی لەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی دەبینرێت لایەنێک وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قبوڵی نییە ئەویش لە چالاکییەکی دکتور بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق رۆژی 10 ی ئاب کاتێک خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرینی کرد جێگرەکەی دڵشاد عومەر دەبینرێت و خودی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی نابینرێت.

بەپێ سەرچاوەیەک دەست مەوداپرێس کەوتووە و باسی لەوەکردوە کە ستافی بەرهەم ساڵح پێیان خۆش نەبووە دڵشاد عومەر سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان دەرکەوێت چونکە لە کەناڵی کەی ئێن ئێنی سەر بەو بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتی بوونی دکتور بەرهەم ساڵح بە سەرۆک چەند هەواڵ و راپۆرتێک لە دژی کراوە.

سەرچاوەیەکی تریش پێ وابوو ئاگادار نەکردنەوەی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەو چالاکییەی سەرۆک کۆمار بۆ پاڵپشتی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە.

لە لایەکی ترەوە لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کاتێک ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە نانی بەیانی لەگەڵ پاسەوانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەخوات، دڵشاد عومەر لەگەڵیدا دەردەکەوێت، جانازانرێت ئایا بڕیاری لادانەکەی هەڵوەشاوەتەوە و دەست بەکاربۆتەوە بۆیەش وەزیری پەروەردە بەشداری پێکردووە یاخود بەشداری پێکردنەکەی لە و چالاکییە  پەراوێزخستنی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانییە.


PM:08:53:11/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 13308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌