چارەسەرێکی ئاسان بۆ رزگاربوون لە غازاتی سک

چارەسەرێکی ئاسان بۆ رزگاربوون لە غازاتی سک
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

هەموو کەس تووشی غازاتی سک دەبێت، بەڵام ئەم حاڵەتە لەو کەسانەدا زیاترە کە کێشەی ریخۆڵەکان و نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە.

ئەو خواردنانەی رۆژانە ئەیخۆن کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی غازات، بۆیە گرنگە ئاگاداری ئەو خواردنانە بین کە دەیخۆین، پسپۆران رێنماییان دەکات بە خواردنی نەعنا بۆ رزگاربوون لە غازاتی سک.

نەعنا بەیەکێک لە سەوزه سوود بەخشەکان دادەنرێت، بۆ چارەسەرکردنی غازاتی ناوسک باشترین رێگەیە، چونکە چارەسەری گرژبوونی ریخۆڵەکانمان دەکات و غازاتمان کەم دەکاتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانرێت سوود له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی نه‌عنا وه‌ربگیرێت.

سەرچاوە: mawdoo3


PM:09:50:11/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 6936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌