ئەگەرهەیە عەبدولڵا ئۆجەلان ئاگر بەست رابگەیەنێت

ئەگەرهەیە عەبدولڵا ئۆجەلان ئاگر بەست رابگەیەنێت
مەوداپرێس-


پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپە ئاشكرای كرد، ئەگەر هەیە، ئەم هەفتەیە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) ئاگربەست رابگەیەنێت.

ئاڵتان تان، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە رایگەیاند  "بۆ چارەسەری پرسی كورد، پێویستە پەكەكە بە شێوەیەكی ستراتیژی دەستبەرداری چەك بێت نەك بە شێوەیەكی تاكتیكی".

تان ئاماژەی بەوەشكرد "لەدواین پەیامی ئۆجەلان، ئەگەری دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێی چارەسەری هەیە و ئۆجەلان لە هەموو دیدارەكانی ئەم دواییەدا دەڵێت لەسەر هەڵوێستی ساڵی 2013ـی سوورە و هەرچەندە ئاشكراش نەكراوە، بەڵام لە ماوەیەكی نزیكدا ئاگربەست رادەگەیەنێت"..

ئاڵتان تان وتیشی  "لە ناوخۆ و دەرەوە زۆر لایەن هەن دژی پرۆسەی ئاشتین، بەڵام بۆ ئەوەی لە سووریا رێككەوتنێك هەبێت، پێویستە توركیا پرسی كورد تا راددەیەك چارەسەر بكات و كیانی كوردیش لە سووریا قبووڵ بكرێت".



AM:10:51:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌