بارتومیو قسه‌ی کۆتای له‌سه‌ر کڕینی نیمار کرد

بارتومیو قسه‌ی کۆتای له‌سه‌ر کڕینی نیمار کرد
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

خوسی ماریا بارتومیوی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی قسه‌ی کۆتای له‌سه‌ر کڕینی نیمار داسلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی کرد.

بارتومیو سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چنه‌ شاری پاریس بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ کڕینی نیمار.

بارتومیو ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات :که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئێمه‌ ناتوانین نیمار بکڕین ته‌نها له‌یه‌ک کاتدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕازی بێت به‌ کاری گوڕینه‌وه‌ .

ئه‌و سه‌رۆکه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو :که‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌ پاره‌ی کاش نیمار بکڕین چونکه‌ یاساش ئه‌و ڕێگه‌یه‌مان پێ نادات .


AM:11:22:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 13664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌