کێ له‌ پشت هێرشه‌کانی شه‌وی ڕابردوو بوه‌ بۆ سه‌ر نیمار

کێ له‌ پشت هێرشه‌کانی شه‌وی ڕابردوو بوه‌ بۆ سه‌ر نیمار
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می ده‌ستپێکی خولی فه‌ڕه‌نسیدا له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر نیماری به‌رازیلی.

هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم و قسه‌ی نه‌شیاوی وه‌کو نیمار بڕۆ ده‌ره‌وه‌ له‌پاریس و هه‌روه‌ها تۆ شایه‌نی پۆشینی ئه‌و درێسه‌ نیت هێرش کرایه‌ سه‌ر نیمار.

میدیاکانی فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن که‌ ڕێکخستنی ئه‌و کاره‌ هه‌روا ئاسان نیه‌ و ده‌بێت که‌سانی شاره‌زای له‌ پشته‌وه‌ بێت .

ئه‌و میدیایانه‌ ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ پشت کردنی ئه‌و کاره‌ی شه‌وی ڕابردوون چونکه‌ هانده‌ران په‌یوه‌ندیه‌که‌ی باشیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ستافی ئیداره‌و هه‌ر له‌وانیشه‌وه‌ ڕێنمای وه‌رده‌گرن.

نیمار له‌ ئێستادا مانی گرتوه‌و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ یاری بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناکات و ده‌یه‌وێت له‌و یانه‌یه‌ بڕوات.



AM:11:44:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 7836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌