لەگەڵ کەسایەتییەکی دیار دەردەکەوێت

لەگەڵ کەسایەتییەکی دیار دەردەکەوێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

خانمە پێشکەشکاری کورد سۆڤین ساڵح، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.

سۆڤین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، لەسەری نووسیوە" دوور لە سیاسەت لەگەڵ مامی بچوک".

سۆڤین، لە ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، یەکێکە لە پێشکەشکاره دیارەکانی کوردستان، لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی "شۆو مەگەزینە" لە کەناڵی کوردماکس شۆو.




PM:12:00:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 3960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌