ریاڵ مه‌درید له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات

ریاڵ مه‌درید له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات
مەوداپرێس_ سەباح خدر

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە لەم ھەفتەیەدا فلۆرنتینۆ پێرێز 3 گرێبەست رائەگەیەنێت پێش ئەوەی وەرزی نوێی لالیگا دەست پێ بکات.

پێگەی بالۆن دۆن ئاماژەی بەوە کرد :کە پێرێزی سەرۆکی یانە شاھانەییەکە سەرقاڵی سەرپەرشتی 3 گرێبەستە لە جۆری قورس بە مەبەستی پتەوکردنی ریزەکانی یانەکەی بۆ وەرزی داھاتوو.

پێگەکە ئەوەی ئاشکرا کرد :کە پێرێز نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆی کۆکردووەتەوە بە مەبەستی تەواوکاری ئەم گرێبەستانە، گرێبەستی یەکەم لەگەڵ نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی ئەبێت بەڵام ئەم وەرزە بە شێوازی خواستن و وەرزی داھاتوو بە شێوازی ھەمیشەیی بە بڕی 230 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە ئەکڕێت.

ھەر بە پێی زانیارییەکانی پێگەکە گرێبەستی دووەم لەگەڵ ڤان دێ بێکی یاریزانی یانەی ئەجاکس ئەمستردام ئەبێت بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.

ئەوەی پێگەکە پێشبینی کردووە گرێبەستی سێیەم لەگەڵ کریستیان ئەریکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی تۆتنھام ئەبێت بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ.


PM:12:41:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 7216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌