موسڵمانانی ئەمریكا لەم شوێنە نوێژیان كرد

موسڵمانانی ئەمریكا لەم شوێنە  نوێژیان كرد
مەوداپرێس-


دوای هەشت ساڵ لە گفتوگۆ دواجار موسوڵمانانی نیوجێرسی لەیاریگای بەناوبانگی میتلایڤ نوێژی جەژنیان كردو حاكمی ویلایەتەكەو هەزاران هاوڵاتی لەئاینە جیاوازەكانی دیكە ئامادەی ڕێوڕەسمەكەبون


میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە  "دوای هەشت ساڵ لە گفتوگۆو دانوستان لەنێوان موسڵمانانی ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریكاو بەشی كارگێڕی یاریگای بەناوبانگی میتلایڤ دواجار ڕۆژی یەكشەممە ڕێگەدرا موسڵمانانی ئەو شارە نوێژی جەژن لە یاریگاكەدا بكەن".


میدیاكان ئاماژەیان بەوەشكردووە " لەكاتی نوێژكرنەكەدا فیل میرڤی حاكمی ویلایەتەكەو هەزاران لەژن و مناڵ و هاوڵاتیان لەئاینە جیاوازەكانی دیكەی ئەمریكا ئامادەی ڕێوڕەسمەكەبون.هەرلەو چوارچێوەیەدا هەزاران موسڵمان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی سەنتەری ئاینە جیاوازەكانیان لەدەوروبەری ماریلاند كرد".



PM:12:48:12/08/2019