بزانە ترەمپ چەند هەزار درۆی كردووە

بزانە ترەمپ چەند هەزار درۆی كردووە
مەوداپرێس-


رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە دۆناڵد ترەمپ لەسەرەتای دەسەڵاتەكەیەوە زیاتر لە 12 هەزار درۆ و لێدوانی چەواشەكارانەی بڵاوكردوەتەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكا لە ژمارەی ئەمڕۆ (12/8/2019)، بڵاوی كردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەسەرەتای چونە دەسەڵاتەوە تا بەرواری 5 ی ئەم مانگە (كە دەكاتە928 ڕۆژ، 12 هەزار و 19 درۆ  و پەیامی چەواشەكاری) بڵاوكردووەتەوە، زانیارییەكانیش بەپێی داتابەیس و گرافیك پشتڕاستكراونەتەوە.


واشنتۆن پۆست  ئاماژەی بەوەشكردووە  "نزیكەی پێنج یەكی درۆكانی ترەمپ دەربارەی ئەو بەڵێانەیە كە دەربارەی كۆچبەران داویەتی".

 بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە ، ترەمپ لە 14 مانگدا زیاتر لە 186 جار وتویەتی  "بۆ یەكەمجار لە مێژودا لەماوەی دەسەڵاتەكەمدا ئەمریكا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی وەبەرهێنانی بازرگانی لە جیهاندا، بەڵام رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە لەسەردەمی ئایزنهاوەر و كلینتۆن و چەند سەرۆكێكی دیكەدا ئەمریكا زۆر گەشەسەندوتر بووە لەڕوی بازرگانیەوە".


 



PM:01:25:12/08/2019