قوباد تاڵەبانی: باخەونەكانتان گەورەبێت

قوباد تاڵەبانی:  باخەونەكانتان گەورەبێت
مەوداپرێس-


لە رۆژی‌ جیهانی‌ گەنجاندا، جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان داوای‌ لە گەنجانی‌ وڵاتەكەمان كرد كە "خەونەكانتان با گەورە بێت و تێبكۆشن بۆ ئەوەی‌ كوردستان بە خواستی‌ ئێوە گەشە بكات و بچێتە پێش".

ئەمڕۆ دووشەممە  قوباد تاڵەبانی‌ جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەبۆنەی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ گەنجانەوە پەیامێكی‌ ئاراستەی‌ گەنجانی‌  هەرێمی كوردستان  كرد.

قوباد تاڵەبانی‌ لە پەیامەكەیدا دەڵێت  "بەگەنجانی‌ وڵاتەكەم دەڵێم ئێوە هێزی‌ راستەقینەی‌ وڵاتەكەمانن و دەتوانن كوردستانێكی‌ باشتر بۆ هەموو بنیات بنێن".

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە "خەونەكانتان با گەورە بێت و تێبكۆشن بۆ ئەوەی‌ كوردستان بە خواستی‌ ئێوە گەشە بكات و بچێتە پێش، پیرۆزە رۆژی‌ جیهانی‌ گەنجان لە گەنجانی‌ كوردستان".

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە  "لەم بۆنەیەدا ئەو ئەركەمان بیر دێتەوە كە پاڵپشتی ئەم توێژە بكەین تا ئەوكاتەی دەبنە سەركردەی سبەی، یارمەتییان بدەین بۆ ئەوەی ئایندەمان باشتر و دادگەرتر بكەن".

 



PM:03:02:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌