پیریسیج په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ کرد

پیریسیج په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ کرد
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کانی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن که‌ پیرسیجی کرواتی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ ده‌کات .

رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو :که‌ پیرسیجی له‌ یانه‌ی بایرن میونشن به‌سه‌رکه‌وتووی پشکنینه‌ پزیشکیه‌کانی تێپه‌ڕاندوه‌و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ چه‌ند کات ژمێری داهاتوودا به‌ فه‌ڕمی ڕابگه‌یه‌نرێت.

هه‌مان ڕۆژنامه‌ ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات :که‌ گرێبه‌ستی پیریسج به‌ شێوه‌ی خواستن ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و دواتریش ئه‌و یانه‌یه‌ گرێبه‌ستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌کات.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی کیکه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ ده‌درکێنێت :که‌ پێ ده‌چێت پیرسیجی ته‌مه‌ن 31 ساڵان له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ یاری ده‌ستپێکی وه‌رزی نوێی بوندلسیگا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی هیرتابه‌رلین یاری بکات .



PM:03:44:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌