"جەژن مانای نەماوە، ئەردۆغان لەجەژنیش هەڕەشە دەكات"

 مەوداپرێس 

رەفیق قەرەقۆچ، سەرۆكی پارتی ماف و ئازادی (هاكپار)، رایگەیاند، لە جەژنیشدا سەرۆكی كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشە دەكات و رەوشی ناوچەكە نائارامە و جەژن مانای نەماوە.

 رەفیق قەرەقۆچ سەرۆكی هاكپار  رایگەیاند " لە هەرێمی ئێمەدا رۆژ لە دوای رۆژ بێكاری زیاتر دەبێت، هێرشكردن هەیە، ئارامی نییە، هەربۆیە جەژن لە جەژنی داماڵراوە و تامی نەماوە".

قەرەقۆج ئاماژەی بەوەشكرد  "ئەمڕۆ دەبینین سەرۆكی كۆماری توركیا، لە وتاری تایبەت بە جەژندا هەڕەشە دەكات، باسی هێرش بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری كوردستان دەكات. ئەو وتانە راست نین. جەژن مانای ئاشتیی و برایەتییە. بۆ ئەوەیە گەلان بە ئاشتی بژین و مافی یەكتر بپارێزن".

سەرچاوەk24



PM:03:56:12/08/2019