گاریس به‌یڵ چاوه‌ڕێی زیدان ده‌کات
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر
گاریس به‌یڵی وێڵزی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی چاوه‌ڕێی زه‌ینه‌دین زیدانی ڕاهێنه‌ری ده‌کات
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردوه :که گاریس به‌یڵ له چاوه‌ڕوانی زیداندایه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له مانه‌وه‌ی یاخود ڕۆشتنی چونکه ئه‌و ڕاهێنه‌ره تا ئێستاش ده‌ڵێت نازانم چی ڕووده‌دات به‌ڵام گاریس به‌یڵ یه‌کێکه له یاریزانه‌کانمان.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید شه‌وی ڕابردوو توشی شکست بوو به لێدانه یه‌کلای که‌ره‌وه‌کان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی .
له‌و یارییه‌دا زیدانی ڕاهێنه‌ر یاری به گاریس به‌یڵ کرد بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و یاریزانه وێڵزیه ده‌یه‌وێت خۆی له نێو پێکهاته‌ی زه‌ینه‌دین زیدان ببینێت و یانه‌که به‌جێ نه‌هڵێت .
له دوای یارییه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو زیدانی ڕاهێنه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که گاریس به‌یڵ جاری له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه ، به‌ڵام پێ ده‌چێت تا 31 ی مانگ زۆرشت ڕووبدات.
زۆرترین خوێنراو
بابەتی پێوه‌ندار