زیانەکانی داگیرساندنی سویچ پلاک

زیانەکانی داگیرساندنی سویچ پلاک
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

بەجێ ھێشتنی سویچ پلاک بە داگیرساوی، زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە کاریگەری لەسەر مێشک و واتی کارەبا دەکات.

بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان کاتێک ماڵ بەجێ دەھێڵن، بیریان دەچێت سویچ پلاکەکیان بکوژێننەوە، یان شەوان کاتێک دەخەون بیریان دەچێت بیکوژێننەوە، ئەمەش زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە.

بەتایبەت لەشەودا کاتێک بیرت دەچێت سویچ پلاکەکە بکوژێنیتەوە، ناھێڵێت بە ئارامی بخەویت کار لەسەر مێشکت دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خەبەرت بێتەوە خەوێکی ئارام نەبێت.

ھەروەھا کاریگەری لەسەر واتی کارەبا ھەیە، ھەر سویچ پلاکێک کاتێک ئیش دەکات 3 وات کارەبا دەبات، ئەگەر چەند سویچێکی زۆر کار بکات ئەوا ئەو واتانەی بەھۆی سویچەکەوە دەبرێت زیاد دەکات.




PM:04:54:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌