حكومەتی عێراق ئەم كارەی ئیسرائیل رەتدەكاتەوە

حكومەتی عێراق ئەم كارەی ئیسرائیل رەتدەكاتەوە
مەوداپرێس-


حكومەتی عێراق بەشداری كردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی كەنداو رەت دەكاتەوە.

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەتویتێكدا رایگەیاندوە، عێراق بەشداری كردنی ئیسرائیل لە پێكهینانی هەر هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی هاتوچۆی كەشتیوانی لەكەنداوی عەرەبی رەت دەكاتەوە.

محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەشكردووە  "وڵاتانی كەنداو توانای پاراستنی ئەو كەشتیانەیان هەیە كە بەكەنداوی عەرەبیدا تێدەپەرن، بۆیە بوونی هێزی خۆرئاوایی لە ناوچەی كەنداو دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی  لەناوچەكە".



PM:05:18:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌