هەپەگە: دووچالاكیمان لەدژی سوپای تورك ئەنجامدا

هەپەگە:  دووچالاكیمان لەدژی سوپای تورك ئەنجامدا
مەوداپرێس-


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند كە گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجولەمێرگ دوو چالاكییان لە دژی‌ سوپای‌ توركیا ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی‌ ئابی‌ 2019 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە لەراگەیاندراوەكە كەوێنەیەكی دەست مەوداپرێس كەوتووە تێیدا هاتووە  "لەچوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگێڕ و شەهید ڕۆنیا، هێزەكانی ئێمە لە 11ی‌ ئاب كاتژمێر 2 لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجۆلەمێرگ چالاكیەكیان لەسەر گردی كوردینە لەدژی سوپای داگیركەری تورك ئەنجام دا، تیایدا گورزی توند لەبارەگاكانی تورك درا، هەژماری كوژراو برینداری دوژمن نەزانراوە".

راگەیاندراوەكەی هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە "گەریلاكانی یەژاستار لە 10ی ئەم مانگە كاتژمێر 10 لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجولەمێرگ لەگردی ستونە چالاكیەكیان بە چەكی قەناس لەدژی سوپای داگیركەری تورك ئەنجام دا، لەم چالاكیەشدا هەژماری كوژراو و بریندار نەزانراوە".

 


PM:06:31:12/08/2019