داعش هەڕەشە لەكورد دەكات

داعش هەڕەشە لەكورد دەكات
مەوداپرێس-


رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی_ داعش   خۆی ڕێك دەخاتەوە و هەڕەشەی چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەركورد و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوپات دەكاتەوە. 

لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تەلیگرام بڵاو كراوەتەوە، ڕێكخراوی داعش هەڕەشەی خۆڕێكخستنەوەو چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر كوردانی خۆرئاواو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكات".

 ئەمە لەكاتێكدایە رۆژانە لێرەولەوێ‌ داعش جموجۆڵ و چالاكی ئەنجام دەدات و هەر ئەمڕۆش لەرێگەی هێرشێكەوە دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان كوشت، هاوكات چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پنتاگۆن لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بە سەرهەڵدانەوە و خۆڕێكخستنەوەی داعش كردبوو.

 



PM:08:19:12/08/2019