مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر
له‌م میرکاتۆی هاوینه‌دا ده‌نگۆی گۆڕینه‌وه‌ی لۆکاکۆ به دیبالا هه‌بوو ، به‌ڵام له کۆتایدا ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه ڕازی نه‌بوو بچێته یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد.
ری‌و فیردیناند ئه‌ستێره‌ی مانچسته‌ریونایتد و یاریزانی پێشوی ئه‌و یانه‌یه گاڵته به دیبالا ده‌کات و ده‌ڵێت زۆرم پێ خۆش بوو که نه‌هاته مان یونایتد.
فیردیناند ده‌ڵێت :پێم سه‌یره که دیبالا مانچسته‌ریونایتدی ڕه‌تکرده‌وه دیاره ده‌یه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌ک بێت یاخود پێی خۆشه به‌شداری چامپیونسلیگ بکات.
ئه‌و به‌رگریکاره له کۆتای قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو:که زۆر دڵخۆشم به نه‌هاتنی دیبالا چونکه ئه‌و سیفاتانه‌ی که مان یونایتد ده‌یه‌وێت له‌و یاریزانه‌دا نیه.