گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵ خنکا

گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵ خنکا
مه‌وداپرێس-

گەنجێکی تەمەن 14 ساڵ له‌ شاری دهۆک لەکاتی مه‌له‌کردندا خنکا.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆک رایگه‌یاند: دوێنێ 12ی ئابی 2019 گەنجێکی تەمەن 14 ساڵی دانیشتووی دهۆک لە ناو یەکێک لە ئاوەکانی سنوری شارەکەیدا خنکا.

له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه‌، گەنجەکە بە مەبەستی مەلەکردن لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چۆته‌ سەر ئاوی دهۆک، بەڵام گەنجەکه‌ له‌کاتی مه‌له‌کردندا خنکاوە.

پۆلیسی دهۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، تیمەکانی رزگارکردن چونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادیان کردووە، پاشان لە بنکەی پۆلیسی زاویتە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.


AM:10:25:13/08/2019