بەختێک بۆ باڵا بەرزەکان

بەختێک بۆ باڵا بەرزەکان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 
ھەبوونی باڵایەکی بەرز زۆرێک لە مرۆڤەکان ئارەزووی دەکەن، لە توێژینەوەدا باس لەوە دەکرێت ئەو کەسانەی باڵایان بەرزە بەختێکیان ھەیە.

بەشی پزیشکی زانکۆی ئێکستەر، لە توێژینەوەیەک بۆی دەرکەوتووە کە ھاوکێشەیەکی راستەوانە ھەیە لە نێوان بەرزی باڵا و دەوڵەمەند بوو، بەشێوەیەک بەخت یاوەری باڵا بەرزەکانە و ئەگەری دەوڵەمەندبوونیان زیاترە.

بە پێی توێژینەوەیەک  ھەرچەند باڵات بەرز بێت ئەگەری دەوڵەمەند بونت زیاترە، ئەمەش لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە، ھەندێک لە بەکارھێنەران بە شێوەیەکی کۆمێدیا پێشوازی لێ دەکەن، ھاوڕێ باڵا بەرزەکانیان مێنشن دەکەن بەمەبەستی بانگێشتکردن بۆ نانخواردن، و کڕینی دیاری.



AM:10:33:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌